٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:١٧
بڕی ١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەڵەبجە

لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە تەرخان دەکرێت .


لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە تەرخان دەکرێت .

ئەحمەد حاجی رەشید بریاردەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە ، لە بودجەی ٢٠١٧ دا بڕی ١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ھەلەبجە تەرخان کراوە و روونیشیکردۆتەوە کە بەڵێنیان لە فازڵ نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی وەرگرتووە کە لەگەڵ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەدادا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ، ئەو بڕە پارەیە رەوانەی پارێزگای ھەڵەبجە دەکرێت .

ئەگەرچی بریاربوو لەماوەی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٧ بدرێـت ، بەڵام تا ئێستا چەند جارێک دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە دواخراوە و بە ووتەی حەسەن بەیاتی ئەنجامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش یەکلاکردنەوەی ھەندێک بڕگەی پرۆژە یاساکە پێویستی بە گفتوگۆی سیاسیی ھەیە .